له‌چواره‌مین قاره‌مانێتی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بدا |
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میدالی
برۆنزی ده‌سته‌به‌ركرد، به‌رید ئاڵتونه‌كه‌ی برد
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/
نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
سه‌عات (9:30)ی به‌یانی رۆژی (23/7)، له‌هۆڵی ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ی شاری
عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن، له‌حه‌وته‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیی تیپی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی
عه‌ره‌بدا، جه‌وله‌ی نۆیه‌م و كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامدرا، تیپی كچانی
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌دوا جه‌وله‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌داو
له‌لایه‌ن یاریزانان (چنار وریا و زینه باسل و دڵپاك ئیبراهیم)ی یاریزانانی تیپه‌كه‌وه،
هه‌رسێ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر تیپی یانه‌ی (شه‌باب ئه‌لخه‌لیل)ی فه‌له‌ستین
به‌بردنه‌وه كۆتایپێهێنا، كۆی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانیان گه‌یانده (18,5) و پله‌ی
سێیه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ركردو میدالی برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا،
تیپی یانه‌ی به‌رید-ی به‌غداش (21) خاڵیان كۆكرده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان
ده‌سته‌به‌ركرد و میدالی زێڕیان پێبه‌خشرا، له‌پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه‌شدا،
تیپی یانه‌ی لوبنان-ی لوبنان هات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی (19) خاڵیان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا
كۆكرده‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش پله‌ی سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانی
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه:
 |
|
لیبرۆن جیمس بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌لبژارده‌ی باسكه‌ی ولاته‌كه‌ی دورده‌كه‌ویته‌وه |
پێكانی جیمس له كاتی مه‌شق
ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا

یایزانی باسكه‌ی هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكی و
ئه‌ستیره‌ی یانه‌ی كلیفلاند ( لیبرۆن جیمس ) ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه له كاتی مه‌شقدا له
گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی بۆخۆئاماده كردن بۆ ئۆلۆمپیادی پكین توشی پێكانێكی
قورس له پاژنه‌ی پێی ڕاستی دا هات .، ئه‌م پێكانه له‌وانه‌یه ببێته ڕێگر
له‌به‌رده‌م ئه‌و یاری یه ی كه بریاره هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ل
هه‌لبژارده‌ی كندا ئه‌نجامی بدات رۆژی هه‌ینی داهاتو .
بریاره هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا 2 یاری ئه‌نجام بدات بۆ خۆئاماده‌كردن یه‌كیكیان له
ماكاو و ئه‌وی تریان له شنغهای پێش ده‌ستپێكی ئۆلۆمپیاد كه روبه‌ڕوی اسپانیا ی
پاله‌وانی جیهان و دوه‌می ئه‌وروپاده ببێته‌وه .
 |
|
هه‌رقلی ئێران به شداری ئۆلۆمپیاد ناكات |
رضا زاده له ئۆلۆمپیاد
دورده‌كه‌وێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی یه‌كانی یه‌كێتی
به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئێران ( محمد عبد الله ) ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه له لێدوانیكدا
ڕای گه‌یاند كه پاڵه‌وانی ئۆلۆمپی ئێرانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ره‌زا زاده
له ستافی تیمی ئۆلۆمپی ئێرانی دورخرایه‌وه له‌به‌ر ته‌واو ئاماده نه‌بونی بۆ
به‌رگری كردن له نازناوه‌كه‌ی
ناوبراو هۆكاری ئاماده نه‌بونی ته‌واوی ره‌زا زاده‌ی گێرایه‌وه بۆ ئه‌و ئازاره
تونده‌ی له سك و هه‌ناوی دا له ماوه‌ی مه‌شقدا توشی هات و پزیشكه‌كان ڕایان
له‌سه‌ر دوركه‌وتنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ربڕی به‌م پێیه بوار ده‌درێته یاریزانی
لاوی ئێرانی رشید شریفی كه نوینه‌رایه‌تی ئێران بكات بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی
قورسایی و محمد عبدالله هیچ زانیاری یه‌كی له‌سه‌ر شه‌ریفی به
ڕاگه‌یاندنه‌كان نه‌به‌خشی
 |
|
خولی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب |
لیدوانه‌كانی به‌رپرسانی
شه‌تره‌نجی عێڕاق سه‌باره‌ت به خوله‌كه
سه‌رۆكی یه‌كێتیی شه‌تره‌نجی
عیراق: پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵ، له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی
رابروو به‌هێزتره
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل: له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا
چه‌ندین یانه‌ی به‌هێز به‌شداریانكردووه و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش هه‌روا
ئاسان نییه
سوعاد عه‌بدولئه‌میر: هیوا ده‌خوازم
تیپی یانه‌ی به‌رید له‌و پێگه‌یه‌ی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا بمێنێته‌وه
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/ نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی
رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان  
دوای كۆتایهاتنی جه‌وله‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می یارییه‌كانی چواره‌مین پاڵه‌وانێتی
شه‌تره‌نجی تیپی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب، هه‌ردوو تیپی یانه‌ی به‌ریدی به‌غداد
و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، خۆیان له‌پله‌كانی یه‌كه‌م
و سێیه‌می ریزبه‌ندی تیپه به‌شداره‌كاندا بینیوه‌ته‌وه كه‌لێره‌وه ده‌توانین
بڵێین هه‌ردوو تیپ تاكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌و ئه‌گه‌ر بێت و به‌و ئاسته‌وه
یاریبكه‌ن، تیپی یانه‌ی به‌رید له‌و پێگه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و تیپی یانه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش ئه‌نجامی باشتر ده‌سته‌به‌رده‌كات و ده‌توانێت خۆی بگه‌یه‌نێته
پله‌كانی سه‌روتر، سه‌باره‌ت به‌دوو یانه‌ی ناوبراوی به‌شدار له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌داو
ئه‌و ئه‌نجامه باشانه‌ی تاكو ئێستا به‌ده‌ستیانهێناوه، زافر عه‌بدولئه‌میری سه‌رۆكی
یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عیراق-ی یاوه‌ری وه‌فدی دوو تیپی ناوبراو و ئه‌سعه‌د
ئیسماعیل-ی سه‌رۆكی وه‌فدی تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و
ناوبژیوان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سوعاد عه‌بدولئه‌میر سه‌لوم-ی سه‌رۆكی
وه‌فدی تیپی شه‌تره‌نجی یانه‌ی به‌ریدی به‌غداد-مان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه
دوواند:
 |
|
قاره‌مانیتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عه‌ره‌ب |
به‌رید بووه قاره‌مانی خوله‌كه‌و
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌پله‌ی سێه‌مدا ماوه‌ته‌وه
یه‌مه‌ن- نه‌وا له‌تیف/
نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان
سه‌عات (4)ی عه‌سری رۆژی (22/7)، له‌هۆڵی ریدان له‌هۆتێل عه‌ده‌ن-ی شاری عه‌ده‌نی
یه‌مه‌ن، له‌شه‌شه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتیی تیپی شه‌تره‌نجی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌بدا،
جه‌وله‌ی هه‌شته‌م كه جه‌وله‌ی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو، ئه‌نجامدرا،
تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له‌و سێ یارییه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر
تیپی یانه‌ی (كه‌مه‌ران)ی یه‌مه‌ن ئه‌نجامیاندا، دوویاری به‌بردنه‌وه‌و یارییه‌كیش
به‌یه‌كسانبوون و كۆتایپێهات، بردنه‌وه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، یاریزانان
دڵپاك ئیسماعیل و چنار وریا كه‌یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بوو له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا،
تۆماریانكردوو هه‌ریه‌كه‌یان له‌یاریزانان (ئه‌مه‌ل جه‌میل و مه‌دا شه‌ریف)یان برده‌وه،
به‌ڵام زینه باسل نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆماربكات و یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزان
(ئومه‌یمه عه‌وز) به‌یه‌كسانبوون كۆتایپێهات، دوای كۆتایپێهاتنی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ش،
تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌كۆكردنه‌وه‌ی (15,5) خاڵ، له‌پله‌ی سێیه‌می
ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیییه‌كه‌دا مایه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ریزبه‌ندی سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانه،
له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌وله‌ی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه:
 |
|
باسكه‌ی مندالانی ساێمانی له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه |
ڤیستیڤالی باسكه‌ی منداڵان كۆتایی هات

ئه‌مڕۆ به‌ئاماده بوونی به‌رپرسانی باسكه‌ی سلێمانی و میوانێكی زۆر
كۆتایی به خولی باسكه‌ی منداڵان ( مینی باسكت ) ی سلێمانی هات ، به یاری نێوان
كپانی سیروانی نوێ و كورانی سیروانی نوێ به ئه‌نجامی ( 12 / 9 ) خال بۆ
كوڕانی سیروانی نوێ .
پاش ئه‌م یاری یه خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تیپه به‌شداره‌كاندا دابه‌ش كرا كه
بریتی بوون له 8 تیپ .
وه له لیدوانێكدا له یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند كه بڕیاره شاری
سلێمانی میوانداری پاله‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم بكات
كه بڕیاره له 24/7 ده‌ست پێبكات .
 |
|
لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نه‌مسا كۆنترۆڵی ته‌واوی یاریزانانی ده‌كات |
یاریزانانی نه‌مسا له ده‌ره‌وه‌ی گوندی
ئۆڵۆمپی نامێنه‌وه

لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نه‌مسا ڕایگه‌یاند كه ڕێگه به هیچ
یاریزانێكی نه‌مسایی به‌شدار له ئۆلۆمپیادی به‌كین نادرێت له ده‌ره‌وه گوندی
ئۆڵۆمپی تایبه‌ت بمێنیته‌وه ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ته‌واو كۆنتڕۆڵ كردنی
یاریزانانی له به‌كارهێنانی مادده‌ی ووزه به‌خش .
له‌م باره‌یه‌وه لیژنه‌ی ئۆلۆمپی نه‌مسا ڕایگه‌یاند كه وانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له
ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی ساڵی 2006 وه‌رگرتوه پاش ئه‌وه‌ی له خولی ناوبراودا و به‌هۆی
مادده‌ی ووزه‌به‌خشه‌وه لیژنه‌ی ئۆلۆمپی جیهانی سزای ڕاگرتنی هه‌تا هه‌تایی
به‌سه‌ر 6 یاریزانی نه‌مسایی و سزای دارایی 1 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر نه‌مسادا
سه‌پاند ، كه ئه‌مه‌ش وا له شاندی ئۆلۆمپی نه‌مسا ده‌كات له‌ژێر چاودێری تایبه‌تی
دا بێت له‌م باره‌یه‌وه .
 |
|
قۆناغی دووه‌می خولی بژارده‌ی عێراق |
كه‌ركوك هه‌ولیری وه‌ستاند،
دهۆك به‌رامبه‌ر بوو، سبه‌ینێ پیرس یاری ده‌كات
ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه 21/7 له میانه‌ی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می
یارییه‌كانی گه‌رانه‌وه و قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی خولی یانه بژارده‌كانی
عێراق چه‌ند یارییه‌ك له گروپی یه‌ك و دوو كران، له یاری یه‌كه‌مداو له
ئه‌نجامیكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا یانه‌ی كه‌ركوك میوانداری یانه‌ی هه‌ولێری كرد و
توانی 1 _ 0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه، تاقه گۆڵی یارییه‌كه‌ش یاریزان (دڵدار
ئیبراهیم) له‌ده‌قه‌ی 43 تۆماری كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی كه‌ركوك خاڵه‌كانی
بوو به 7 خاڵ و هاته‌وه ناو ككوریبڕكێی چوارگۆشه‌ی زێڕین، خاڵه‌كانی هه‌ولێریش
له 10 وه‌ستا،یانه‌ی دهۆك له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا یاری
كردوو 0 _ 0 گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
كه‌ركوك 1 × 0 هه‌ولێر.
كه‌ربه‌لا 0 × 0 دهۆك.
مینا 1 × 1 سه‌ناعه.
كاره‌با 3 × 1 ه‌وتی باشور.
بڕیاره سبه‌ینێ 3 شه‌ممه 22/7 یانه‌ی پێرس له یارییه‌كی خۆش و به‌هێزدا
میوانداری یانه‌ی زه‌ورا ده‌كات.
فۆتۆ/یانه‌ی كه‌ركوك.
 |
|
چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی كه‌لار |
لیژنه‌ی تیپه میللییه‌كانی
كه‌لار هه‌ڵبژێرا
هادی ئه‌حمه‌د/ كه‌لار
رۆژی یه‌كشه‌ممه 20/7 سه‌عات ( 5:30)ده‌قیقه له باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی گه‌رمیانی
لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا ئازاد حوسین لێپرسراوی
نوێنه‌رایه‌تی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی یاریگاكانی تیپه میللییه‌كان له
هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی كاروچالاكییه‌كانی تیپه‌كانی
كه‌لار بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كاری تیپه میللییه‌كان به‌رێوه‌بچێت
. له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ( پێنج )كه‌س خۆیان كاندی كرد به‌لاَم چواركه‌سیان ده‌رچوو
كه‌پێكهاتووه له‌م به‌رێزانه‌ی لای خواره‌وه .
1- كامه‌ران جاسم (8)ده‌نگ ،
2- عوسمان محه‌مه‌د (7 )ده‌نگ ،
3- محه‌مه‌د حه‌مید (7 )ده‌نگ ،
4- خه‌لیل عه‌زیز ( 6 )ده‌نگ ،
5- ئه‌ركان محه‌مه‌د ره‌شید ( 2)ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوو
كۆتاییهاتنی خولێكی تۆپی باله و كردنه‌وه‌ی خولێكی
تۆپی پێ له كه‌لار
 |
|
هه‌لبژارده‌ی باسكه‌ی چین له كۆمه‌ڵێكی زۆر قورس دایه |
یاو مینغ ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی
هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی به دوور نه‌زانی

یاریزانی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی چین ئه‌مرۆ دوو
شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ڕایگه‌یاند كه چانسی بردنه‌وه‌ی
هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیالدا زۆر كه‌مه و ئاشكراشیكركه تا ئێستا له
ئاست و توانی خۆی ڕازی نی یه سه‌ره‌ڕای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ یاریگا پاش ئه‌نجام دانی
نه‌شته‌رگه‌ری له قاچیدا ، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه چین یاری تیادا ده‌كات هه‌ریه‌ك له
هه‌ڵبژارده‌كانی
( امریكا / انغولا / المانیا / یونان / اسپانیا ) له خۆده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش
كاری هه‌ڵبژارده‌ی چین زۆر قورس تر ده‌كات .
 |
|
ڤیستیڤاڵی مینی باسكت به‌رده‌وامه |
ڤیستیڤاڵی باسكه‌ی منداڵانی سلێمانی

به‌سه‌ر په‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی ڤیستڤاڵی باسكه‌ی منداڵان (
مینی باسكت ) بۆ یانه‌و ناوه‌نده‌كانی شاری سلێمانی ڕێكخست ، ڕۆژی شه‌ممه 19/7 له
هۆڵی قوتابخانه‌ی زه‌رگه‌ته یاری یه‌كان ده‌ستی پێكرد .
له‌م خوله‌دا یانه‌كانی ( سیروانی نوێ (a-b ) / سیروانی
نوی كچان / نه‌ورۆز ( a-b ) / سلێمانی / ناوه‌ندی گۆیژه
/ ناوه‌ندی به‌كره‌جۆ ) به‌شداریان كرد و یاری یه‌كان به شێوازی ده‌روی به‌ڕێوه
چوو . وه بڕیاره سبه‌ینێ دوا یاری ڤیستیڤاله‌كه‌و مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌لات
له هه‌مان هؤڵ كاتژمێر 5 پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه بچێت .
 |
|
به‌بۆنه‌ی ته‌واوبونی خولی تۆپی پێی یاریگای گه‌وره‌ی تیپه میللیه‌كان |
لیژنه‌ی تیپه میللیه‌كان چه‌ندین
بڕیار ده‌رده‌كات
رۆژی 16/7 لیژنه‌ی تیپه میللیه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری،
به‌بۆنه‌ی ته‌واوبونی خولی تۆپی پێی یاریگای گه‌وره‌ی تیپه میللیه‌كان به‌ئاماده‌بونی
ئه‌ندامانی لیژنه، خوله‌كه به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێنرا به‌تایبه‌تی لایه‌نی هاوكاری
داوه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاران و تیپه به‌شداربوه‌كان، سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی هه‌ندێ
تیپ و یاریزان، ئه‌م بڕیارانه‌یان ده‌ركرد:
1-لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لیژنه‌كه له‌م تیپانه‌ی كشاونه‌ته‌وه یان یاریه‌كانیان
ته‌واونه‌كردوه له‌خوله‌كه‌دا دوای تیروپشك به‌شدارنه‌بون: له‌خولی پله سێ
داستانی قالاوه، نه‌ورۆز، لاوانی رزگاری، ڤینۆس، رێبازی نوێ، له‌خولی پله دوو ره‌هه‌ند،
یۆهان، سه‌نته‌ری گه‌نجان، سه‌رچنار، شه‌هید ئامانج، ژوان، له‌خولی پله یه‌ك
به‌همه‌ن.
 |
|
خولی فوتساڵی یانه پله نایابه‌كانی عێراق |
یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌گاته
چوارگۆشه‌ی زێڕین

تیپی فوتساڵی یانه‌ی نه‌ورۆز پاش بردنه‌وه‌ی دوو یاری
و دۆڕاندنی یارییه‌ك به كۆی 6 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی دیاله و
نه‌ینه‌وا پله‌ی یه‌كه‌می گروپی باكوری به‌ده‌ستهینا و توانی بگاته یارییه‌كانی
چوارگۆشه‌ی زێڕین، له‌رۆژی 17/7 ه‌وه یاریه‌كانی قۆناغی دوه‌می خولی فوتساڵی یانه
پله نایابه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوه، كه 16 یانه تیایدا به‌شدارن و كراون به
چوار گروپه‌وه به‌م شێوه‌یه:
گروپی باكور:
نه‌ورۆز، نه‌ینه‌وا، دیاله، ئه‌نبار
گروپی فوراتی ناوه‌ڕاست: جه‌ماهیر، سه‌ماوه، ته‌زامون،
ده‌غاره
گروپی به‌غدا:
شورته، كه‌رخ، مه‌سافی، به‌غدا جدیده
گروپی باشور:
به‌سره، نه‌وتی میسان، كوت، زی قار
پاش ئه‌نجامدانی یاریه‌كان، یه‌كه‌می هه‌رچوار گروپه‌كه ده‌گه‌نه
 |
|
كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی سلێمانی |
واده‌و مه‌رجی وه‌رگرتنی
خوێندكاران بڵاوده‌كه‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئاینده‌ی خوێندكاران بۆ هه‌ردوو
كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌زانكۆی سلێمانی، له‌نوسراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی چاودێری وه‌رزش كراوه، مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی
خوێندكارانی ده‌رچوی ئاماده‌یی به‌شی زانستی و وێژه‌یی دیاریكردوه، كه بریتیه له
16 بڕگه، بۆ زانینی داوا له خوێندكاران ده‌كات سه‌ردانی كۆلیژه‌كان بكه‌ن بۆ
زانینی ورده‌كاریه‌كانی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2008-2009، مۆڵه‌تی
وه‌رگرتنی فۆرمی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌ی نێوان 2 تا 16/8/2008 ده‌بێت.
 |
|
خولی باله‌ی یانه نایابه‌كانی كوردستان |
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به رده‌وام پێشه‌نگه

سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كانی داهاتووی خولی یانه پله
نایابه‌كانی كوردستان/قۆناغی دوه‌م، ئه‌ندامی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان (فیكره‌ت خه‌سره‌و)
خشته‌ی یاریه‌كانی به‌مجۆره پێڕاگه‌یاندین كه هه‌ردوو یاری دواخراو به‌مشێوه‌یه
ده‌كرێت:
پێنجشه‌ممه 24/7 سه‌عات 4.30:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × شه‌قڵاوه له‌هۆڵی پێشمه‌رگه
هه‌ینی 25/7 سه‌عات 4.30:
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × ئارارات له‌هۆڵی پێشمه‌رگه
تا كۆتایی جه‌وله‌ی 9ی قۆناغی دوه‌م ریزبه‌ندی یانه‌كان
به‌مشێوه‌یه‌یه:
 |
|